سەردێڕ:

ژمارەی گیان لەدەستدانی دوو تەقینەوەکەی ئێران بۆ زیاتر لە ١٠٠ کەس بەرز بووەوە

PM:05:06:03/01/2024

17744 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردوە، ژمارەی گیانلەدەستدان لە ئەنجامی دوو تەقینەوەکەی شاری کرمان لە نزیک مەزاری قاسم سولەیمانی، بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و تاوەکو ئێستا ١٠٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٢١١ کەسیش بریندار بوونە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، لە ساڵیادی گیان لەدەستدانی قاسم سولەیمانی لە نزیک مەزارەکەی کە لە شاری کرمانی ئێرانە دوو تەقینەوە روویانداوە.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، بەپێی ئامارەکان تاوەکو ئێستا ١٠٣کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٢١١ کەسیش بریندار بوون و بەردەوام ژمارەی گیانلەدەستدان لە بەرزبوونەوەدایە.

هاوکات رەزا فەلاح بەرپرسی مانگی سوری شاری کرمان رایگەیاند، تیمەکانیان بەردەوامن لە چارەسەرکردن و گواستنەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە بەڵام بەهۆی قەرەباڵغییەوە رێگاکان داخراون.

ئەمڕۆ ساڵیادی گیان لەدەستدانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندسی کرایەوە کە لە رۆژی ٣ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکاوە کرانە ئامانج و گیانیان لەدەستدا.













گەلەری