سەردێڕ:

سودان؛ لە هێرشێکی ئاسمانیدا نزیکەی ٣٥ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:05:08:30/12/2023

1128 جار خوێندراوەتەوە

روانگەی دیموکراتی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە دارفور رایگەیاند، لەلایەن سوپاوە چەند هێرشێک بۆ سەر گەڕەکەکانی ناوچەی ئوم دورمان ئەنجامدراوە کە بەهۆیەوە ٣٥ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٥٠ کەسیش برینداربوون.


ئەمڕۆ شەممە، روانگەی دیموکراتی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ناوچەی دارفور رایگەیاند، گەڕەکەکانی ناوچەی ئوم دورمان لە پایتەختی سودان لەلایەن فڕۆکەکانی سوپاوە بۆردوومان کراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی بۆردوومانەکەوە تەنها لە یەک گەڕەکدا نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە کە منداڵ و ژنیشیان تێدابووە و دەیان کەسیش لە گەڕەکەکانی دیکەی شارەکەدا گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.

هاوکات، میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، لە هێرشێکی ئاسمانییدا بۆ سەر ناوچەی ئوم دورمان لە پایتەختی سودان ٣٥ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٥٠ کەسیش برینداربوون.

لە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە گرژی و پێکدادان لەنێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە سودان سەری هەڵدا و بەپێی داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، تا ئێستا نزیکەی ١٢ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە حەوت ملیۆن کەسیش ئاوارەبوون.













گەلەری