سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتووچۆدا ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥٧ـی دیکە بریندار بوون

PM:01:21:28/12/2023

1784 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی رووداوێی هاتووچۆوە لەنێوان حەوت ئۆتۆمبێل لە ناوچەی ساکاریای تورکیا ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥٧ کەسی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ناوچەی ساکاریا لەسەر رێگای خێرای باکوری مارمارا لە تورکیا، بەهۆی پێکدادانی حەوت ئۆتۆمبێل کە سێ پاس و بارهەڵگرێکیان لەنێودایە، ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥٧ کەسی دیکەش برینداربون.

بەپێی زانیارییەکان، هۆکاری رووداوەکە تاوەکو ئێستا نادیارە و بەهۆی ئەو رووداوەوە رێگای خێرای مارمارا بە رووی شۆفێراندا داخراوە.

هاوکات پارێزگاری ساکاریا رایگەیاند، لە رووداوەکەدا ١١ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٥٧ کەسی دیکەش برینداربوونە.

ئاماژەی بەوەش کرد، سەرجەم بریندارەکان گواستراونەتەوە نەخۆشخانە و لە ئێستادا بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.

No description available.

No description available.


No description available.












گەلەری