سەردێڕ:

تورکیا مووچەی فەرمانبەرانی بەرێژەی ٤٩٪ زیاد دەکات

PM:11:14:27/12/2023

2004 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری کاری تورکیا رایگەیاند، لە ساڵی نوێوە بە رێژەی ٤٩٪ مووچەی سەرجەم فەرمانبەران زیاد دەکەن، کە بەراورد بە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو دەگاتە رێژەی ١٠٠٪.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ویداد ئیشیق هان وەزیری کاری تورکیا رایگەیاند، لە ساڵی نوێوە مووچەی فەرمانبەران زیاد دەکەن بە شێوەیەک، کەمترین مووچەی مانگانە دەگاتە ١٧ هەزار لیرە، کە دەکاتە ٦٧٨ دۆلار و ٣١ سەنت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەراورد بە مانگی تەمموز بە رێژەی ٤٩٪ مووچەی مانگانە زیاد دەکات و بەراورد بە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردووش بە رێژەی ١٠٠٪ زیاد دەکات.

هاوکات رێژەی هەڵاوسانی ساڵانەی تورکیا لە مانگی تشرینی دووەمدا بۆ ٦١.٩٨٪ بەرزبووەتەوە، کە بەرزترین ئاستە لەمساڵدا.

بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسانی تورکیا دوای قەیرانی دراو لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١دا دەستی پێكرد بەشێوەیەک لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی ٢٤ ساڵدا بە رێژەی ٨٥.٥١٪ بوو.













گەلەری