سەردێڕ:

پاکستان بۆ پاککردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکەی پەنا دەباتە بەر بارانی دەستکرد

PM:09:37:18/12/2023

2284 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی پاکستان رایگەیاند، بۆیەکەمجار لە مێژوودا، بارانی دەستکردیان بۆ رەواندنەوەی گازی ئاسمانی وڵاتەکەیان بەکارهێناوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، موحسین نەقوی، سەرۆک وەزیرانی پاکستان رایگەیاند، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا وڵاتەکەی بارانی دەستکردی لە ١٠ ناوچەی جیاوازی هەرێمی لاهۆردا دروست کردووە بەمەبەستی رەواندنەوەی ئەو گاز و تەپوتۆزەی ئاسمانی هەرێمەکەی گرتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد،پڕۆسەکە لەلایەن دوو فڕۆکە و تیمێکی ئیماراتییەوە ئەنجامدراوە کە ماوەی زیاتر لە ١٢ رۆژە لە پاکستانن و ئامادەکاری بۆ بارانبارینە دەستکردەکە دەکەن.

ئەوەشی خستە روو، لایەنە پەیوەندیدارەکان بە دریژایی ١٥ کیلۆمەتر بە وردی چاودێری کاریگەری بارانبارینە دەستکردەکە دەکەن و چاوەڕواندەکرێت ئەنجامەکان دڵخۆشکەربن.

کێشەی پیسبوونی کەشوهەوا لە وڵاتانی پاکستان و هیندستاندا بووە بە کێشەیەکی جدیی و مەترسیدار، بە پێی ئامارە فەرمییەکان ساڵانە زیاتر لە ٢.١٨ ملیۆن کەس لە هیندستان و ١٢٨هەزار کەس لە پاکستان بە هۆی پیسبوونی کەشوهەواوە گیان لەدەستدەدەن.













گەلەری