سەردێڕ:

میری کوەیت کۆچی دوایی کرد

PM:01:04:16/12/2023

5404 جار خوێندراوەتەوە

تەلەفزیۆنی فەرمی کوەیت کۆچی دوایی میری وڵاتەکەی لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا راگەیاند.


ئەمڕۆ شەممە تەلەفزیۆنی فەرمی کوەیت رایگەیاند، نەواف ئەحمەد جابر سوباح میری کوەیت بەهۆی نەخۆشیەوە لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

نەواف ئەحمەدی میری کوەیت؛ لە ساڵی ٢٠٠٦دا بووە شازادەی جێنشینی کوەیت و لە ساڵی ٢٠٢٠دا بووە میری وڵاتەکە.

نەواف ئەحمەد لە ساڵی ١٩٣٧دا لەدایکبووە و هاوسەر و چوار کوڕ و کچێکی هەیە.

لە ساڵی ١٩٧٨ بووەتە وەزیری ناوخۆ و لە ١٩٨٨ بووەتە وەزیری بەرگری کوەیت، لە ساڵی ١٩٩١ راسپێردراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی.

دواتر لە ساڵی ١٩٩٤ پۆستی جێگری سەرۆکی پاسەوانی نیشتمانی وەرگرتووە و لە ساڵی ٢٠٠٣ پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی وەرگرتووە.


 













گەلەری