سەردێڕ:

وەزارەتی ناوخۆی فەڵەستین: نزیکی ١٨ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە

AM:08:35:11/12/2023

1204 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی فەڵەستین رایگەیاند، بەهۆی گرژییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە ژمارەی گیانلەدەستدان نزیکی ١٨ هەزار کەس بووەتەوە . دەشڵێت، " ژمارەی بریندارەکان ٥١ هەزار کەسی تێپەڕاندووە".


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆی فەڵەستین لە کەرتی غەززە راگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لەسەرەتای سەرهەڵدانی گرژییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائل تا ئێستا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بۆردومانەکانەوە گەیشتووەتە ١٧ هەزارو ٩٩٧ کەس.

ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە گیان لەدەستدان ٥١ هەزار و ٣٠٠ کەس بەهۆی بۆردومانەکان و هێرشە زەمینییەکانی ئیسرائیلەوە برینداربوون. دەشڵیت، "رێژەیەکی زۆری بریندارەکان ژن و منداڵن."

لای خۆیەوە بەرپرسێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە غەززە باسی لەوە کرد، بارودۆخی کەرتی غەززە هەر کاتژمێرێک خراپتر دەبێت لە کاتژمێری پێش خۆی لە کاتێکدا ئیسرائیل بۆردوومانەکانی بۆ باشوور لە دەوروبەری شارەکانی خان یونس و ڕەفەح چڕتر دەکاتەوە.

لە هەمان کاتدا، سوپای ئیسرائیل کوژرانی دوو سەربازی دیکەی لە کاتی شەڕەکانی کەرتی غەززە راگەیاند، بەمەش ژمارەی ئەو سەربازانەی ئیسرائیل سەرەتای جەنگەوە کوژراون گەشتە ٤٠٦ سەرباز.

لە رۆژی ٧ـی تشرینی یەکەمەوە لە دوای هێرشێکی چەکدارانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل جەنگی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەستیپێکردووە و لە هەردوولا بە هەزاران کوژراو و بریندار هەیە.













گەلەری