سەردێڕ:

ماددەی٩٩ـی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی کەرتی غەززە کارادەکرێت

AM:08:59:08/12/2023

1956 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ یەکەمجار لە پیناو ئاگربەست و رێگەگرتن لە قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەززە مادەی ٩٩ـی لە چوارچێوەی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا چالاک کرد.


ئەمرۆ پێنجشەممە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، پێویستە هەموو هەوڵێک بدرێت لە پێناو رێگەگرتن لە دروستبوونی قەیرانی مرۆیی لەغەززە . وتیشی " مادەی ٩٩لە چوارچێوەی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا کارادەکرێت".

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، بە گوێرەی بڕیارنامەی ٢٧١٢ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەوەتەوە یەکگرتووەکان، لەپێناو سەلامەتی و دابینکردنی هەلومەرجی تەندروستی بۆ کەرتی غەززە پێویستە ئاستی گەیاندن و دابینکردنی هاوکارییە مرۆیی و پزیشکییەکان فراوانتربکرێت.

لای خۆشییەوە، ستیڤان دۆجاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، چالاکردنی ئەو مادەیە بەهێزترین هەنگاوە لەپیناو ئاسایشی و ئاگربەست لە ناوچەکەدا. دەشڵێت " کاراکردنی ئەم مادەیە لە پێناو پاراستنی ژیانی فەڵەستینییەکانە کە نزیکەی سەدەیەکە کاری پینکەراوە".

لای خۆیەوە، ئەیمەن سەلام، پرۆفیسۆری یاسای نێودەوڵەتی بە ئاژانسی سکای نیوزی راگەیاند، مادەی ٩٩ دەسەڵاتێکی باڵایە بۆ ئەمینداری گشتی، و هاوشێوەی مادەی ٣٥ی هەمان چوارچێوەیە، کە دەسەڵات بە وڵاتانی ئەندام و نائەندام دەدات بۆ ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایش ئاگادار بکەنەوە لە هەر مەترسییەک لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەیان و ناوچەکەکانی چواردەوریان.

ئەمەش لە کاتێكدایە، ، لە مادەی ٩٩ی چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٤٥ لە سانفرانسیسکۆ واژوو کرا و دەسەڵاتی تەواو بەئەمینداری گشتی دەدات لەوەی ئەنجومەنی ئاسایش ئاگادار بکاتەوە لە هەر مەترسییەک کە پێی وایە کاریگەری دەکاتە سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێت کە بەهۆیەوە چارەسەری دۆخەکە دەکرێت.













گەلەری