سەردێڕ:

لە کۆنفرانسی کۆپ ٢٨ـدا بڕی ١٠ ملیار دۆلاری بۆ گواستنەوەی وزەی سروشتی تەرخانکرد

PM:11:07:05/12/2023

1132 جار خوێندراوەتەوە

گروپی هەماهەنگی عەرەبی رایگەیاند، بە مەبەستی گواستنەوەی وزەی سروشتی بۆ چەند وڵاتێکی تازە گەشەسەندوو بڕی ١٠ ملیار دۆلار تەرخانکراوە و ئەوەش بە مەبەستی زیاتر کۆکردنەوەی داهاتی وڵاتەکان و زیاتر بڵاوبوونەوەی بەکارهێنانی وزەی سروشتی.


ئەمڕۆ سێشەممە، گروپی هەماهەنگی عەرەبی رایگەیاند، لە میانەی بڕێوەچوونی کۆنفڕانسی کۆپ ٢٨دا بڕیاردرا بڕی ١٠ ملیار دۆلار راوەکو ساڵی ٢٠٣٠ بۆ مەبەستی گواستنەوەی وزەی سروشتی بۆ هەندێک وڵات تەرخانبکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم رێکارە بە مەبەستی خێراتر بڵاوبوونەوەی و زیاتر بەکارهێنانی وزەی سروشتیە لە سەرتاسەری جیهان و پابەندبوون بەو بڕیارەوە لە حەوت خاڵدا خۆی دەبینێتەوە

باس لەوەش کراوە، خاڵەکان بە مەبەستی کۆ کردنەوەی داهاتە داراییەکان لە بری ئەوەی بە مەبەستی دابینکردنی وزە بەکاربهێنرێن و زیادکردنی داهێنان و پشتبەستن بە تەکنەلۆجیا نوێیەکان بە مەبەستی پاراستنی وزەی دەستکرد و پشتگیریکردنی وڵاتان بۆ دەستکەوتنی وزەی سروشتی دانراون.

ئەوەش خراوەتە روو، یەکێک لە خاڵەکان پشتگیریکردنی ئەو ناوچانەیە کە لە گۆڕانی کەش و هەوادا روبەڕووی کارەسات و ئاستەنگ دەبنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا، وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا جەختی لە کارکردن بە سندوقی زیانەکان کردووەتەوە و لە ئێستادا ئەو داواکارییە پەسەندکراوە و تا ئێستا نزیکی پێنج وڵات بە بەخشینی زیاتر لە ٢٥٠ ملیۆن دۆلار بەشدارییان لە سندوقەکەدا کردووە.

هەروەها وەزیری ژینگەی عێراق رایگەیاند، بەهۆی گەرمبوونی زەوییەوە عێراق یەکێکە لە وڵاتە زیانلێکەوتووەکان و بڕیارە یەکێک بێت لەو وڵاتانەی لە رێگەی سندووقی زیانەکانەوە قەرەبوو بکرێتەوە و بەشێک لە هاوکارییەکانی پێ ببەخشرێت.













گەلەری