سەردێڕ:

میسڕ.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا ٣٢ کەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون

PM:03:48:05/12/2023

2168 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانی میسڕ رایانگەیاند، لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا لەسەر رێگایەکی سەرەکی میسڕ حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٥ کەسی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ سێشەممە، دەسەڵاتدارانی میسڕ رایانگەیاند، پاسێکی سەر بە کۆمپانیایەک کە سەرنشینەکانی کرێکار بوون لەسەر رێگای سەرەکی بیابان لە باشووری میسڕ بەهۆی ئەوەی تەمومژێکی چڕ ناوچەکەی گرتبووەوە کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

باسیان لەوەش کرد، لەدوای رووداوەکە بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بۆ دوو نەخۆشخانەی جیاواز گواستراونەتەوە.

هاوکات، بەشی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی ئەو پارێزگایە بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەوا و پاراستنی ژیانی دانیشتووانی ناوچەکە هاتوچۆی لەو رێگایە راگرت.













گەلەری