سەردێڕ:

غەززە:هەزاران تەرم لەژێر پاشماوەی باڵەخانە رووخاوەکاندان

PM:07:49:30/11/2023

1400 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەرگری شارستانی غەززە رایگەیاند، هەزاران تەرم بەهۆی نەبوونی ئامێری تایبەتی دەرهێنانی تەرم لەژێر باڵەخانەکاندا ماونەتەوە و تاوەکو ئێستا توانیویانە ٣٠٠ تەرم دەربهێنن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەـد باسل وتەبێژی بەرگری شارستانی غەززە بە میدیا عەرەبیەکانی راگەیاند، هێزەکانی بەرگری شارستانی غەززە لە هەوڵی دەرهێنانی هەزاران تەرمدان کە بەهۆی بۆردوومانەکانەوە لەژێر پاشماوەی باڵاخانەکاندا ماونەتەوە.

ئەوەشی خستە روو، توانیویانە لە ماوەی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا نزیکەی ٣٠٠ تەرم لەژێر پاشماوەی باڵەخانەکاندا دەربهێنن.

باسی لەوەش کردوە، "بەهۆی نەبوونی ئامێری پێویست گەورەیی وێرانکارییەوە ناتوانین بەخێرایی تەرمەکان بدۆزینەوە کاتی زۆرمان دەوێت، تاوەکو هەموو تەرمەکان بدۆزینەوە".

هەر ئەمڕۆ، تێدرۆس ئەدھانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی رایگەیاند، ئەگەری هەیە دانیشتووانی غەززە بکەونە ژێر مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان و ئەوەش مەترسی مردنی لێدەکەوێتەوە.

جەنگی حەماس و ئیسرائیل لە ٧ـی مانگی رابردووەوە بەردەوامە و لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی حەماسەوە، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی کەرتی غەززە و گەمارۆی شارەکەی داوە و ماوەی چەند رۆژێکە ئاگربەست دەستیپێکردووە و ئارامی بۆ غەززە گەڕاوەتەوە.













گەلەری