سەردێڕ:

تەندروستی جیهانی: غەززە لەژێر مەترسییەکی گەورەدایە

AM:09:37:30/11/2023

1208 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی تەندروستی جیھانی ھۆشداری لە بارەی تەندروستی دانیشتووانی غەززەوەدا و رایگەیاند، لە مووشەک مەترسیدارتر بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە لە غەززەدا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، تێدرۆس ئەدھانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی رایگەیاند، ئەگەری هەیە دانیشتووانی غەززە بکەونە ژێر مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان و ئەوەش مەترسی مردنی لێدەکەوێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سکچوون و رشانەوە و هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان لە ناو یەک ملیۆن و ١٠٠ هەزار ئاوارەی کەمپەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری غەززە بڵاوبووەتەوە و ئەگەری ھەیە خەڵکانێکی زۆر گیان لەدەست بدەن کە ژمارەیان لەو کەسانە زیاتر بێت کە لە بۆردوومانەکاندا گیان لەدەستدەدەن.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوا لە هەردوو لایەنی شەڕکەر دەکات لە پێناو دوورخستنەوەی ئەم کارەساتە مرۆییە لێکتێگەشتنەکان زیاتر بکەن و جەنگ لە غەززە رابگرن.

جەنگی حەماس و ئیسرائیل لە ٧ـی مانگی رابردووەوە بەردەوامە و لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی حەماسەوە، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی کەرتی غەززە و گەمارۆی شارەکەی داوە.














گەلەری