سەردێڕ:

ئیسرائیل و حەماس ئاگربەستی نێوانیان بۆ دوو رۆژی دیکە درێژکردەوە

PM:07:43:27/11/2023

1348 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی قەتەر رایگەیاند، ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ دوو رۆژی دیکە درێژکراوەتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، حکومەتی قەتەر درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیلی بۆ ماوەی دوو رۆژی دیکە راگەیاند.

هاوکات بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل رایگەیاند، پشتگیری لە درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە دەکات، ئەگەر حەماس هەموو رۆژێک ئاسانکاری بۆ ئازادکردنی ١٠ بارمتەی دیکە بکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ ماوەی چوار رۆژ دەستیپێکرد و لە یەکەم رۆژی ئاگربەستدا، حەماس ١٣ بارمتەی ئیسرائیلی و ١١ بارمتەی بیانی بەرامبەر بە ٣٩ بارمتەی فەڵەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیل ئازادکرد و نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان پشگیری خۆی بۆ ئازادکردنی بارمتەکان راگەیاند.

جەنگی حەماس و ئیسرائیل لە ٧ـی مانگی رابردووەوە بەردەوامە و لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی حەماسەوە، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی کەرتی غەززە و گەمارۆی شارەکەی داوە.













گەلەری