نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، لەکۆی ٢٤٨ بارهەڵگر ٦١ بارهەڵگر پێداویستی گەشتە غەززە. دەشڵێت، ناردنی هاوکاری بۆ غەززە بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، ٦١ بارهەڵگرەکە لە پێداویستی پزیشکی و خۆراک و ئاو پێکهاتوون و ١٨٧ بارهەڵگری دیکە ماون.
باس لەوەشکراوە، تاوەکو ئەوکاتەی ئاگربەست بەردەوام بێت
ناردنی پێداویستییەکان بەردەوام دەبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئێستادا ١١ ئۆتۆمبێلی تەندروستی و چەند
پاسێک و پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی شیفا نێردراوە بۆئەوەی چارەسەری بریندارەکان
بکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە سەرەتای راگەیاندنی ئاگربەستە چوار
رۆژییەکەی حەماس و ئیسرائیل، نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان پشگیری خۆی بۆ ئازادکردنی
بارمتەکان راگەیاند و لەو چوارچێوەیەشدا، ئیسرائیل ٣٩ زیندانی فەڵەستینی کە پێکدێت
لە شەش ژن و ٣٣ منداڵ ئازاد کرد و حەماسیش ١٣ بارمتەی ئیسرائیلی و حەوت بارمتەی تایلەندی
ئازاد کرد.