سەردێڕ:

بەهۆی لافاوەوە لە سۆماڵ نزیکەی ۱٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا

AM:12:01:26/11/2023

1408 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی دروستبوونی لافاو لە سۆماڵ نزیکەی ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا.


ئەمڕۆ شەممە، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی ناسەقامگیری کەشوهەوا لە سۆماڵ لافاو دروستبووە و بەهۆیەوە ٩٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، جگە لە گیان لەدەستدان، دەیان کەسی دیکەش بێسەروشوێنن و تیمەکانی فریاگوزاری ئەو وڵاتەش ماوەی زیاتر لە سی رۆژە لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی زریانەکەوە بێسەروشوێن بوون.

باس لەوەشکراوە، بەهۆی لافاوەکەوە زیاتر لە ٧٠٠ هەزار هاوڵاتی ژیانیان لە مەترسیدایە و بەشێکی زۆری دانیشتووانی ناوچەکەش ئاوارە بوون.

هاوکات، لە دوو رۆژی رابردوودا، حکومەتی سۆماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە ٧٠٠ هەزار کەس ئاوارەبوون و زیاتر لە یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەسیش پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی و خزمەتگوزاری پزیشکی هەیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی چوار رۆژە زریانێکی بەهێز ناوچەکانی نزیک سنووری سۆماڵی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە چەندان ناوچە ژێر ئاوکەوتوون و تیمی فریاگوزاری وڵاتەکەش هۆشداریانداوە لە فراوانبوونی لافاوەکە بۆ ناوچەکانی دیکە لە ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.













گەلەری