سەردێڕ:

سەرۆکى ئەمریکا: پێشبینی دەکرێت ئاگربەستی نێوان غەززە و ئیسرائیل درێژە بکێشێت

AM:10:41:25/11/2023

1096 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئاگربەستی کاتی و ئازادکردنی بارمتەکان بە شێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت پێشبینی دەکرێت ئاگربەستی نێوان غەززە و ئیسرائیل درێژە بکێشێت.


جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئاگربەستەکە دەبێتە هەلێک بۆ گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی زیاتر بە کەرتی غەززە، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ وڵاتانی قەتەر و ئیسرائیل و میسر لە پەیوەندیدا دەبن.

لەلایەکی دیکەشەوە سەرۆکی دەستەی گشتی دەروازە سنورییەکانی میسر رایگەیاند، ٢٠٠ ئۆتۆمبێلی هەڵگری هاوکاریی مرۆیی بە دەروازەی رەفەحدا تێپەڕبون بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بە غەززە.

لە یەکەم رۆژی ئاگر بەستەکەدا، زیاتر لە ٦٠ بارمتە و زیندانى لەلایەن هەردوولاوە ئازادکران، ئەمڕۆش ١٠٥ هاوڵاتیی روسی لە غەززەوە گەڕانەوە مۆسکۆ.













گەلەری