سەردێڕ:

بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە غەززە لە هەر ١٠ خولەکێکدا منداڵیك گیان لەدەست دەدات

PM:03:15:11/11/2023

1204 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی رێخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە هەر ١٠ خولەکێکدا منداڵێک لە غەززە گیان لەدەست دەدات.


تیدۆرس ئەدهانۆم بەرێوبەری گشتی رێخراوی تەندروستی جیهانی بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاگەیاندووە، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر غەززە لە هەر ١٠ خولەکێکدا مندالێک گیانلەدەست دەدات.

باسی لەوەشکردووە، تائێستا زیاتر لە پێنج هەزار منداڵ بەهۆی ئەو هێرشانەوە گیانیان لەدەست داوە زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ منداڵیش لەژێر پاشماوەی باڵەخانەکاندا ماون و نەدۆزراونەتەوە.
هاوکات بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی یونسێف لە ئیسرائیل بەهۆی هێرشەکانی حەماسەوە تا ئێستا زیاتر لە ٣٠ منداڵ گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ٢٠ منداڵێش وەک بارمتە لەدەست هێزەکانی حەماسدایە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە زیاتر لە ١١ هەزار کەسی تێپەڕاندووە و لە ئیسرائیلیش لە سەرەتای دەستپێکردنی ململانێکان تا ئێستا هەزار و ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.













گەلەری