سەردێڕ:

ئیلۆن مەسک هێڵی پەیوەندییەکان بۆ غەززە دابیندەکات

غەززە- ئەنادۆڵو
PM:05:08:28/10/2023

2580 جار خوێندراوەتەوە

خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس رایگەیاند، خزمەتگوزاری پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت بۆ رێکخراوە فریاگوزارییە نێودەوڵەتییەکان و ناوخۆییەکان لە کەرتی غەززە لەرێگەی مانگی دەستکدری ستارلینکەوە دابیندەکات.


ئەمرۆ شەممە، ئیلۆن ماسک خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ماڵپەری ئێکس(تویتەری پێشوو) رایگەیاند، خزمەتگوزاری پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت بۆ رێکخراوە فریاگوزارییە نێودەوڵەتییەکان و ناوخۆییەکان لە کەرتی غەززە دابیندەکات، تاوەکو پەیوەندییان بە جیهانی دەرەوە هەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ستارلینک تۆڕێکی مانگی دەستکردی هەیە کە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و پەیوەندییەکان دابین دەکات، تەنانەت لە ناوچە دوورەکان کە سیگناڵی تۆڕی پەیوەندییە ئاساییەکان ناگاتە دەستیان.

شەوی رابردوو، سوپای ئیسرائیل هاوڵاتیانی کەرتی غەززەی ئاگادارکردەوە کە هێرشی زەمینی دەستپێدەکات و هێڵەکانی پەیوەندی ئینتەرنێت و مۆبایل دەپچڕێن و دواتر دوو ملیۆن هاوڵاتی غەززە پەیوەندییان لەگەڵ جیهاندا نەما.













گەلەری