سەردێڕ:

بنکەیەکی گەردوونناسی لە چیای ئەزمەڕ دەکرێتەوە

PM:06:14:21/07/2023

3252 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کۆمپانیایەکی ئەڵمانی بە نیازە ناوەندێکی گەردوونناسی لەسەر چیای ئەزمەڕی شاری سلێمانی دروستبکات و ئەو بنکەکەش دەبێتە ناوەندێکی جیهانی گەردوونناسی.


پۆڵا خانەقا سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی لە لیدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی وتی، وەزارەتی خوێندنی باڵا بە هاوکاری کۆمپانیایەکی ئەڵمانی کە لە ئەوروپا و ئەفریقا چەند ناوەندێکی گەردوونناسیان هەیە، بە نیازن پڕۆژەی "چاوی گەردوونی سلێمانی" لەسەر چیای ئەزمەڕ بکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆژەکە دەبێتە ناوەندێک بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری فیزیای و گەردوونناسی و تێچووی پرۆژەکە بە ٥.٥ ملیۆن دۆلار خەڵمێندراوە و کۆمپانیا ئەڵمانیاکە ئامادەیە نیوەی پارەکە تەرخانبکات و بەشەکەی تری دەکەوێتە سەرشانی حکومەتی هەرێم.

سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی ئەوەشی خستەروو، پشکنین بۆ شوێنەکە کراوە، کە پێشوتر ناوچەیەکە مین رێژکراو بووە و لە ئێستادا دەزگای مین ناوچەکەی پاککردوەتەوە، چاوەڕێن بەزووترین کات دەست بەجێبەجێکردنی پرۆژەکە بکرێت.













گەلەری