سەردێڕ:

زانیاری لەسەر موچە هات

PM:04:51:18/09/2021

181168 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، لە ئێستادا داهاتەکان کۆدەکەنەوە و بڕیارە لە ٢٥ی مانگ دەست بە دابەشکردنی موچە بکرێت، دەشڵێت، موچەکە بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت.


چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا وەزارەتەکەیان سەرقاڵی کۆکردنەوەی داهاتەکانی نەوت و ناوخۆ و خاڵە سنورییەکانە، دەشڵێت، وەزارەتەکەیان دەیەوێت لە چەند رۆژێکی کەمدا موچەی تەواوی وەزارەتەکان دابەشبکات.

ئاماژەی بەوەکردووە، بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە ٢٥ی مانگەوە دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت و بەبێ لێبڕین دەبێت.

سەرەڕای ئەوەی ماوەی چەند مانگێک بوو داهاتەکانی حکومەتی هەرێم بەردەوام لە زیادبووندابوون و بەشی دابەشکردنی موچەی دەکرد بەبێ لێبڕین، بەڵام دوو مانگی بەر لە ئێستا، کاتێک بەغدا بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد و هیچ بیانوویەک نەمایەوە بۆ بەردەوامیدان پێی، بڕیاردرا بێ لێبڕین موچە دابەشبکرێت تا ئەو کاتەی بەغدا لە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بەردەوام بێت.

هێرش قادر، هەولێر

 













گەلەری