پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند "بەیانى ئەمڕۆ لەکاتى ڕوخاندنى خانوویەک لە ناحیەى رزگارى شەڕ لەنێوان هاوڵاتیان و هێزێکى زێرەڤانى دروستبووە و ژمارەیەک لە هاوڵاتى بریندار بوون".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شایەتحاڵێک بە پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى وت "بەیانی ئەمڕۆ لەناحیەی ڕزگاری سەربە قەزای خەبات بەهۆی هەوڵی روخاندنی خانوی دایکە شەهیدێکەوە شەڕ لەنێوان زێرەڤانی و هاوڵاتیان ڕوویدا و ژمارەیەک هاوڵاتی بریندارن".
بەیانى
ئەمڕۆ لەکاتى ڕوخاندنى خانوویەک لە ناحیەى رزگارى شەڕ لەنێوان هاوڵاتیان و هێزێکى
زێرەڤانى دروستبووە و ژمارەیەک لە هاوڵاتى بریندار بوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شایەتحاڵێک بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند
"بەیانی ئەمڕۆ لەناحیەی ڕزگاری سەربە قەزای خەبات بەهۆی هەوڵی روخاندنی خانوی
دایکە شەهیدێکەوە شەڕ لەنێوان زێرەڤانی و هاوڵاتیان ڕوویدا و ژمارەیەک هاوڵاتی
بریندارن".
ئاماژەى بەوەش کرد "لەکاتژمێر پێنجى بەرەبەیاندا هێزەکانى زێرەڤانی
بە هەمەڕ و شۆفڵی عەسکەری بەسەر شوێنەکەیاندادا و دیواری خانوەکانیان ڕوخاند".
وتیشى "دواتر شەڕ دروستبوو لەنێوان هەردوو لا و سێ هاوڵاتی برینداربوون".
بەوتەى شایەتحاڵەکە لە ئەنجامى پێکدادانەکەدا هاووڵاتیانى ناوچەکە
هێزەکەیان لە ناوچەکە دورخستۆتەوە و لەئێستادا بەربەستیان لەسەر رێگەى سەرەکى
ناحیەکە دروستکردووە بۆ رێگریکردن لە گەڕانەوەى هەر هێزێکى تر بۆ ناوچەکە.
موراد سورچى، هەولێر