سەردێڕ:

بەهای لیرەی تورکی بۆ نزمترین ئاست دابەزی

AM:09:57:31/05/2023

18552 جار خوێندراوەتەوە

بەهای لیرەی تورکی بۆ نزمترین ئاست دابەزی و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە دوو هەزار و ٦٩ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.


تەنها لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەهای لیرەی تورکی ٪١ی بەهاکەی لەدەستدا و چاوەڕوانی زیاتری لەدەستدانی بەهاکەی دەکرێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی گەیشتووەتە دوو هەزار و ٦٩ لیرەی تورکی.

دابەزینی بەهای لیرە بەرامبەر بە دۆلار لە دوای سەرکەوتنی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دێت، کە لە هەڵبژاردنەکان جارێکی دیکە دەسەڵاتی وڵاتەکەی وەرگرتەوە، ئەگەرچی ئەردۆغان چەندین هەنگاوی بۆ بەرزکردنەوەی دراوی نیشتمانی ئەو وڵاتە ناوە، بەڵام بەهای لیرە هەر زیاتر دادەبەزێت.

لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە بەهای لیرە بەرامبەر بە دۆلار زیاتر لە ٩% دابەزیوە و لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردووشدا زیاتر لە ٩٠%ی بەهاکەی لەدەستداوە.













گەلەری