سەردێڕ:

سامانە سروشتییەکانی هەرێم: رێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم تەواو بوون

PM:02:17:30/05/2023

2836 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم لە بەغدا لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری؛ لەبارەی کۆتاییهێنان بەو دۆسیانەی هەردوولا لەدژی یەکتری تۆماریان کردبوو کۆبوونەوە.


بەپێى راگەیەندراوى وەزارەتى سامانەسروشتییەکان هەردوولا لەبارەی کۆتاییهێنان و یەکلاکردنەوەی ئەو دۆسیانە گفتوگۆیان کرد، کە لە ماوەی ڕابردوودا لەدژی یەکتر تۆماریان کردبوون.

ڕاشیگەیاند، سەبارەت بە نەوتی هەرێم گفتوگۆیان کردووە و ڕێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم تەواوبوون.

هەر بەپێی ڕاگەیاندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقیش، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی چارەسەركردنی كێشە یاساییەكانی ئەو كۆمپانیا نەوتییانە كراوە كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن.

بەپێى بڕیارى دادگاى ناوبژیوانى پاریس دۆسیەى نەوتى هەرێم لاى بەغدایە و گرێبەستەکانى نەوتیش بەغدا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات.













گەلەری