سەردێڕ:

لە دواى ١٠٠ ساڵ شارى شەنگەهاى گەرمترین رۆژەکانى بەڕێ کرد

هاوڵاتیانى شەنگەهاى لە ژێر تیشکى گەرماى تاقەت پڕوکێنى شارەکەیان
PM:05:06:29/05/2023

8484 جار خوێندراوەتەوە

لە دواى ١٠٠ ساڵ شارى شەنگەهاى چین، گەرمترین پلەکانى گەرماى لە شارەکەدا تۆمارکرد.


دەستەى کەشناسى شارى شەنگەهاى چین، ئەمڕۆ دووشەممە، بڵاویکردەوە، کەوا لەماوەى ١٠٠ ساڵى رابردوو، ئەوە یەکەم جارە پلەکانى گەرما بەو شێوەیە بەرزببێتەوە و بگاتە زیاتر لە ٣٦ پلەى سیلیزى.

دەستەى کەشناسى شارى شەنگەهاى لە چین ئاماژەى بەوەش داوە، لە کاتژمێر ١ى نیوەڕۆى ئەمڕۆ پلەکانى گەرما گەیشتوونەتە ٣٦ پلە و لەکاتەکانى پاشنیوەڕۆ وە پلەکانى گەرما زیاتر بەرزبوونەوە و گەیشتە ٣٦,٧ پلەى سیلیزی، ئەمەش بەرزترین ئاستە لەمانگى ئایاردا و لەماوەى ١٠٠ ساڵى رابردوودا هاوشێوەى نەبووە.

لای خۆیانەوە شارەزایانى کەشناسى چین ئاماژە بەوە دەکەن، قەتیس بوونى گەرما، هۆکارى سەرەکى بەرز بوونەوەى پلەکان گەرماى وڵاتەکەیانە لەم مانگەدا، داواش لە حکومەتى وڵاتەکەیان دەکەن، کار بە پێوەرەکانى رێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان بکەن، بۆ کەم کردنەوەى گازى دەردراوى کارگەکان و دوانۆکسیى کاربۆن.

پێشتر لەم مانگە رێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان، هۆشدارى توندیدا لەوەى لەماوەى ساڵانى نێوان ٢٠٢٣ و ٢٠٢٧، گەرمترین ئەو ساڵانە دەبن لە مێژودا و حاڵەتى ئێل نینۆ کە دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرماى زەوى زۆرتر دەبێت.

پێشتر و لە ساڵانى ١٨٧٦ و ١٩٠٣ و ١٩١٥ى سەدەکانى رابردوو وە هەروەها لە ساڵى ٢٠١٨، پلەکانى گەرما بە ٣٥,٧ پلەى سیلیزى، چوار جار لە شارى شەنگەهاى چین بەرز بوونەوەى تۆمار کرد.













گەلەری