سەردێڕ:

کامێراکانى پۆینت تو پۆینت چۆن کار دەکەن؟

PM:01:21:29/05/2023

17820 جار خوێندراوەتەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکەوە کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگای تاسڵوجە–دووکان کەوتنە کار و هاتووچۆی سلێمانیش باسی لەوە کرد، لە ئەمڕۆوە کامێراکان سەرپێچی تۆمار دەکەن.


کارکردنی کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ بە جۆرێکە ئەگەر شۆفێر لە ئاڕاستەی هاتن یان چوون لەسەر شەقامەکە بە خێراییەکی زیاتر لەوەی بۆی دیاریکراوە شۆفێری بکات، کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ وێنەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی دەگرن.

کامێراکان بەستراون بە سیستەمێکی ئەلیکترۆنییەوە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی و لە رێگەی ئەو سیستەمەوە سزا دارایییەکان دیاریدەکرێت و کەمترین بڕی سزا ٧٠ هەزارە و زۆرترین بڕی سزاش ٢٥٠ هەزار دینارە.

بە درێژایی رێگای تاسڵوجە–دووکان ژمارەیەکی زۆر لە کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دانراوە بە جۆرێک بە درێژایی ئەو رێگەیە ١٢ جار ئەگەر هەیە ئەو کامێرایانە تیژڕەویی شۆفێر تۆمار بکەن و سەرپێچی تۆ مار بکات لە کاتێکدا دۆخی ئەو شەقامە خراپە و هێمای هاتووچۆی کەمی تێدایە.
دوێنێ ٢٨ی ئایار، دوا رۆژی کارکردنی ئەزموونی کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ بوو کە بۆ ماوەی هەفتەیەک لە سەر رێگای سلێمانی-دووکان کاری پێکرا.
پێشتر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لە دەرەوەی شاری سلێمانی ٢٢٥ کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دادەنرێت و لە ناوشاردا ئەو سیستەمە جێبەجێناکرێت و لە هەفتەی رابردووشدا بە شێوەی تاقیکاری ئەو کامێرایانە لە رێگای سلێمانی-دووکان خرانە کار
.

دواتریش، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، تەنیا لە یەک رۆژدا کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵی سەر رێگای تاسڵوجە– دووکان ٣٨٥ هەزار حاڵەتی تیژڕەوییان تۆمار کردووە، هاوکات، کۆمەڵێک لە هاوڵاتیان و چالاکوانانی مەدەنی لە ناحیەی پیرەمەگروون، لە دژی دانانی کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت تو پۆینت) گردبوونەوە و داوای لابردنی کامێراکانیان کرد.













گەلەری