پاسەوانی سنوری ئێران رایگەیاند، له ئهنجامی پێكدادان لە نێوان هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران و هێزەکانی تاڵیبان لە ناوچەی سنووریی نێوان ئێران و ئەفغانستان، دوو پاسهوانی سنووری ئێران و چهكدارێكی تاڵیبان کوژران.
پاسەوانی سنوری ئێران بڵاویکردووەتەوە، لە نزیک بنکەی سنووریی ساسولی لە شارۆچکەی هیرمەندی سەربە پارێزگای سیستان-بەلوجستانی ئێران، پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سنووری تاڵیبان و پاسەوانی سنووری ئێران روویداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو سهربازی ئێرانی
له ئهنجامی پێكدادانهكهدا کوژراون و دوو كهسی دیكهش برینداربوون و كه زیانێكی
زۆری گیانی بهر چهكدارانی تاڵیبان كهوتووه.
هاوکات، وەزارەتی بەرگریی حکومەتی کاتیی
تاڵیبان باسی لەوە کرد، سەربازانی ئێران لە ناوچەی سنووریی له شارۆچكهی کانگ سەر
بە پارێزگای نیمروز دهستڕێژیان کردووە و بەهۆیەوە شەڕ و پێکدادان لەنێوان هەردوولادا
هاتووهته ئاراوه.
دەشڵێت، "لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێکدا
نییە بیانوو بۆ دەستپێکردنی جهنگ بهێنێتهوه و بەشداریی لە رەفتاری نەرێنییدا
بكات و تاڵیبان گفتوگۆ بە گونجاوترین رێگە بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک دهبینێت."
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە چەند رۆژی
رابردوودا لەسەر دابەشکردنی ئاوی رووباری هیلمەند گرژی لەنێوان ئێران و تاڵیبان
دروستبوو.