سەردێڕ:

عێراق بڕی ٢٠ ملیۆن دۆلاری دەستبەسەردا گیراوى لە کوەیت گەڕاندەوە

PM:09:19:24/05/2023

1872 جار خوێندراوەتەوە

سندوقی سامانەکانی عێراق توانی بڕی ٢٠ ملیۆن دۆلار کە لە ساڵی ١٩٩٠ەوە لەلایەن کوێتەوە دەستی بەسەردا گیرابوو بگەڕێنێتەوە بۆ هەژماری باڵیۆزخانەی عێراق لە کوەیت.


حەیدەر حەنون سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێری سندوقی هاوردەی دارایی عێراق رایگەیاند، توانیانە بڕی ٢٠ ملیۆن دۆلار لە سامانی عێراق کە لە هەژماری بانکی باڵیۆزی عێراق لە کوەیت هەڵگیرابوو بگەڕێننەوە بۆ خەزێنەى دەوڵەت.

سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێری سندوقی سامانی عێراقی ئاماژەی بەوەش دا، ئەو بڕە پارەیە لە ساڵی ١٩٩٠ەوە دەستی بەسەردا گیراوە و هەژمارە بانکیەکەی نزیک بووە لە داخستن و لە دوای دڵنیا بوونەوە توانرا بگەڕێندرێتەوە.

باسی لەوەش کرد، وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش رۆڵی گرنگی هەبووە لە گەڕانەوەی بڕێک پارەی دیکە لە بانکی فیدڕاڵی ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا و ئەو بڕە پارەیەی لە کوێتەوە گەرێنراوەتەوە لە هەژماری باڵیۆزخانەی عێراق لە کوەیت هەڵگیراوە.

دواى ئەوەى هێزەكانى عێراق لە مانگى ئابى ١٩٩٠ كوێتیان داگیر كرد، ئەم داگیرکردنەی عێراق بۆ ماوەی ٧ مانگ بەردەوام بوو وە بە رزگارکردنی کوەیت لە ٢٦-٢-١٩٩١ کۆتایی هات دواى جەنگى دووەمى کەنداو، دوای ئەوە ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى عێراقى خستە ژێر بەندى حەوتەم وەك دەوڵەتێك كە مەترسی بۆ ئارامى و ئاسایشى نێودەوڵەتى هەیە.

دوای ئازادکردنی کوەیت بڕی پتر لە ٥۲ ملیار دۆلار قەرەبوو سەپێنرا بەسەر عێراق دا و تاکو مانگی شوباتی ساڵى ٢٠٢٢حکومەتی عێراق بەردەوام بوو لە رادەستکردنی قەرەبوو تاکو تەواوى قەرزەکەى کۆتایی هات.













گەلەری