سەردێڕ:

کەشناسیی: ئەمڕۆ لەم ناوچانە باران دەبارێت

AM:10:50:23/05/2023

1868 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەری نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان هەیە.


ئەمڕۆ سێشەممە، کەشناسیی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا کەشی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەری نمە باران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان هەیە و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

سەبارەت بە سبەی چوارشەممە ئەوەی خستووەتەڕوو، سبەی ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە پلەکانی تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

بەپێی راگەیاندراوی کەشناسی، بۆ ئەمڕۆ گەرمترین ناوچەی هەرێمی کوردستان گەرمیانە کە پلەی گەرما تیایدا ٣٩ پلەی سیلیزییە و فێنکترین ناوچەش ناوچەی حاجی ئۆمەرانە کە ٢٠ پلەی سیلیزییە.

هاوکات، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە هەرێم بەم جۆرە دەبێت :

هەولێر : ٣٥ پلەى سیلیزى

سلێمانی: ٣٢ پلەى سیلیزى

دهۆک: ٣٤ پلەى سیلیزى

کەرکوک: ٣٨ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: ٣٤ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: ٢٠ پلەى سیلیزى

زاخۆ: ٣٤ پلەى سیلیزى

سۆران: ٣١ پلەى سیلیزى

گەرمیان: ٣٩ پلەى سیلیزى













گەلەری