سەردێڕ:

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا؛ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:10:25:22/05/2023

21960 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش کە دوێنێوە بەهاکەی دوو هەزار دینار بەرزبوەتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە بەهای دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و دوێنێ بانکی ناوەندی ٢٦٥ ملیۆن و ٤٨٥ هەزار و ٣٣٤ دۆلاری خستەبازاڕەوە کە ٤٢ ملیۆن و ٢٠٠ هەزاری بەشیوەی کاش بوو و ٢٢٣ ملیۆن و ٢٨٥ هەزار و ٣٣٤ دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بوو.

هاوکات دوێنێ، لە کاتەکانی ئێوارەدا بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و گەیشتە ١٤٧ هەزار دینار.

ئەژی محەمەد شارەزای بازاڕە ئابورییەکان، بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوو هۆکار ئێستا بەهای دۆلاریان بەرز راگرتووە یەکەمیان پەنابردنی هاوڵاتیان بۆ کارتە بانکییەکان و بەکارهێنانی بۆ گەشتکردن و خەرج کردنی لە دەرەوەی وڵات.

وتیشی، "ئەو جووڵەیە رێژەی دۆلاری لە بازاڕە ناوخۆییەکان کەم کردووە."

باسی لەوەش کرد، دووەم هۆکارییان هەوڵی کۆمەڵێک بازرگانە کە لە ماوەی رابردوو دۆلاریان بە نرخی بەرز کڕیوە و ئێستا دەیانەوێت زیانی کەمیان بەربکەوێت بۆیە جووڵە و مامەڵەی دۆلار بۆ ماوەیەکی کاتی رادەگرن تاکو نرخەکەی بەرز دەبێتەوە پاشان دەیفرۆشن.

هاوکات، سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە ماوەی رابردوودا لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، بەهای دۆلار بۆ سەر نرخی فەرمی بانکی ناوەندی عێراق دادەبەزێت.













گەلەری