سەردێڕ:

بانکی رافیدەین لەبارەی بەکارهێنانی دینار لە بری دۆلار لە مامەڵەکانیدا بڕیاریدا

PM:04:50:20/05/2023

1412 جار خوێندراوەتەوە

بانکی رافیدەین رایگەیاند، لە سەرجەم لقەکانیدا لە گرێبەستی بیمەکان و مامەڵە بانکییەکاندا لەبری دۆلار دینار بەکاردەهێنن و نرخی هەر دۆلارێکیش بە هەزار و ٣٢٠ دینار دەبێت.


ئەمڕۆ شەممە، بانکی رافیدەین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، سەرجەم لقەکانی بانکی رافیدەین رێگەیانپێدراوە دینار لە بری دۆلار لە سەرجەم مامەڵە بانکییەکانیاندا بەکاربهێنن.

ئاماژەبەوەشکراوە، لە مامەڵە بانکییەکان و گرێبەستی بیمەکاندا نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٢ هەزار دینار هاوتای نرخی دیاریکراوی بانکی ناوەندی عێراق دەبێت.

لە ماوەی رابردوو، وەزارەتی ناوخۆ لە هەڵمەتێکدا بەڵێننامەی بە خاوەن پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل و فرۆشگای کەلوپەلە کارەباییەکان واژوو کرد بۆ ئەوەی لە مامەڵە بازرگانییەکانیاندا لە بری دۆلار دیناری بەکاربهێنن.













گەلەری