سەردێڕ:

شاسوار عەبدولواحید: چیتر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەک ١٠ ساڵ لەمەوبەر سەیری حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم ناکات

PM:12:26:20/05/2023

4912 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، چیتر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەک ١٠ ساڵ لەمەوبەر سەیری حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم ناکات.


شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاندووە، "لێدوانەکانی پلاسخارت لە ئەنجومەنی ئاسایش ئەوە دەگەیەنێت کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چیتر وەک ١٠ ساڵ لەمەوبەر سەیری حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم ناکات."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "حکومڕانی ھەرێم خراپتربووە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکات."

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەشڵێت، "پشتگوێخستنی دیموکراسی، مافی مرۆڤ و بوونی هێزی میلیشیا؛ رۆڵی ھەبووە لە گۆڕینی هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر حزبەکانی دەسەڵات."

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ١٨ی ئەم مانگە، جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتى نەتەوەیە کگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند، "هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمى کوردستان ماوەیەکی زۆری بەسەردا تێپەڕیوە و بیری حزبەکان دەخەینەوە کە دواخستنی هەڵبژاردنەکان لەوە زیاتر دەبێتە هۆی لە دەستدانی متمانەیان."

وتیشی، گەندەڵی و لاوازی حوکمڕانی کاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی هەرێم و عێراق دروستکردووە و پێویستە پشتیوانییەکان بۆ سەقامگیری سیاسی لە دۆخی سیاسی زیاتر بکرێت.













گەلەری