سەردێڕ:

ئەردەن: پشتیوانی لە رۆڵی عێراق دەکەین لە ناوچەکە

PM:09:27:19/05/2023

796 جار خوێندراوەتەوە

شای ئەردەن رایگەیاند، پشتیوانی لە هەنگا و هەوڵەکانی عێراق دەکەن لە گەڕاندنەوەی رۆڵی وڵاتەکە لە ناوچەکە


ئەمڕۆ هەینی عەبدوڵا حسێنی شای ئەردەن بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی و لە وتارێکدا وتی، پشتیوانی لە هەنگاوەکانی حکومەتی عێراقی دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی رۆڵی ئەو وڵاتە لە ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێکخراوی کاری عەرەبی هاوبەش پێویستی بە نوێکاری بەردەوام دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییە نێودەوڵەتییەکان و بۆیە داوای پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان وڵاتانی عەرەبی دەکەن.

لە ماوەی رابردوو کاتێک ئەمریکا بۆی ئاشکرا بوو کە لە نێوان سنووری عێراق و هەرێم دیاردەی سپیکردنەوەی پارە بوونی هەیە و دۆلاری عێراق دەچێتە ئێرانەوە

کارگێری ئەمریکا داوای لە حکومەتی عێراق کرد پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کەمبکاتەوە و زیاتر گرنگی بە پتەوکردنی هەماهەنگی لەگەڵ ئەردەن بدات کە یەکێکە لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا.

لە رۆژی رابردوو، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، بە کەناڵى ئەلعەربیەی راگەیاند، پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئەمەریکا بە شێوەیەکی بەرچاو پەرە دەسەنێت و دۆخی سیاسی و ئەمنی لە عێراق سەقامگیر بووە.

ئەمڕۆ هەینى ٣٢هەمین لووتکەی عەرەبی لە شانشینی عەرەبستانى سعودییە بە ئامادەبوونی نوێنەری وڵاتانى عەرەبى بەڕێوەدەچێت و گفتووگۆ لەسەر چەند دۆسیەیەکی پەیوەست بە وڵاتانی عەرەبیەوە دەکرێت لە ناویاندا دۆسیەی فەڵەستین و ململانێ چەکدارییەکانی سودان.













گەلەری