سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی عێراق: پەیوەندیەکانمان لەگەڵ ئەمەریکا پەرەی سەندووە

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێرا
PM:01:41:19/05/2023

1972 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا پەرەی سەندووە و دۆخی سیاسی عێراق سەقامگیر بووە.


فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، بە کەناڵى ئەل عەربیەی راگەیاند، پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئەمەریکا بە شێوەیەکی بەرچاو پەرە دەسەنێت و دۆخی سیاسی و ئەمنی لە عێراق سەقامگیر بووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، گەڕانەوەی سوریا بۆ ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی هەنگاوێکی ئەرێنیە بەڵام کۆتایی بە قەیرانەکان ناهێنێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە گرنگترین ئەو پرسانەی لە لوتکەی عەرەبی باس دەکرێت قەیرانەکانی سوریا و دۆسیەی فەڵەستین و ململانێ چەکداریەکانی سودانە و وتیشی، "عیراق هاوکارێکی گرنگ بووە لە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی".

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ بە میوانداری شانشینى عەرەبستانى سعوودییە، لوتکەی عەرەبی بە ئامادە بوونی نوێنەری نۆ وڵات لە شاری جەددە بەڕێوەبچێت و لە ناویاندا ئۆکرانیا، کە خودى ڤۆڵۆدەمیر زێلینیسکىى سەرۆکى ئۆکرانیا میوانە لە لوتکەکە کۆبوونەوەى لوتکەى ناوبراو دەست پێ بکات.













گەلەری