سەردێڕ:

روسیا سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا دەشكێنێت

PM:11:54:17/05/2023

3220 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، لە رێگەی مووشەکی کینجاڵەوە پێنج سەکۆی هاویشتنی بەرگری ئاسمانی پاتریۆتیان لە ئۆکرانیا شکاندووە و بەرپرسێکی ئەمنی ئەمریکاش دەڵێت، "تەنها زیانی بەرکەوتووە و هێشتا کاردەکات."


وەزارەتی بەرگری روسیا رگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە،لە رێکەوتی ١٦ی ئەم مانگە لە رێگەی هاویشتنی مووشەکی کینجاڵی خێراتر لە دەنگەوە وێستگەیەکی رادار و پێنج سەکۆی هاویشتنی مووشەکی پاتریۆتی ئەمریکی تێکشکێندراوە.

لە دوای راگەیەنراوەکەی وەزارەتی بەرگری روسیا بەرپرسێکی ئەمنی ئەمریکا بە ئاژاسنی فرانس پرێسی رایگەیاند، سیستەمێکی پاتریۆت لە ئۆکرانیا زیانی بەرکەوتووە بەڵام هێشتا لە کارکردن نەوەستاوە.

مووشەکی کینجاڵ جۆرێکە لەو چەکانەی کە ڤلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا بە "نەبەزێندراو" وەسف دەکات چونکە لە خێرایی دەنگ زیاترە و بەهۆیەوە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ناتوانێت پووچەڵی بکاتەوە.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، لە رێکەوتی ٢٠ی مانگی رابردوو ئۆلیکسی ریزنیکۆڤ وەزیری بەرگری ئۆکرانیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، وڵاتەکەی سیستمی دژەموشەکی پاتریۆتی دروستکراوی ئەمریکای بەدەست گەیشتووە.

هاوکات، لە رێکەوتی ٢١ی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەڵینی دا بە سەرۆکایەتی ئۆکرانیا کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە جۆری پاتریۆت ببەخشێت بەو وڵاتە.













گەلەری