لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکراوەو بەوەش بەراورد بە کاتی کردنەوەى لەمڕۆدا هەزارو ٥٠٠ دینار دابەزی.
ئەمڕۆ سێشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا لە کاتێکادا لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.
بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو ئەمڕۆ بەهای دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە
و زیاتر لە دوو هەزار دینار لە نرخەکەی لەدەستداوە.
هاوکات ئەمڕۆ، بانکی ناوەندی عێراق ٢٧٢ ملیۆن و ٥٩٣ هەزار و ٦٥٥
دۆلاری خستەڕوو کە بەرزترین رێژەی ماوەی سێ هەفتەی رابردووە.
لەو بڕەی بانکی ناوەندی عێراق خستویەتی روو، ٢١٦ ملیۆن و ٤٩٣ هەزار و
٦٥٥ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ٥٦ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلاریشی بە شێوەی نەختینەی فرۆشتووە
و رێژەی فرۆشتنی نەختینەیشی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزکردوەتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، بە بڕوای شارەزایانی ئابووری بەهۆی دواکەوتنی
داواکاری دۆلاری دەرەوە بازرگانەکانی عێراق و هەرێم پەنایان بردووەتە بەر دۆلاری ناوخۆ
سەرەڕای بەرزی نرخەکەی ئەویش خواستی لەسەر دراوی دۆلار زیادکردووە و لە ئەنجامدا
نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
هاوکات، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە چەند شارێکی عێراق بەڵیننامە
بە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل و فرۆشگای کەلوپەلە کارەباییەکان پڕکراوەتەوە بۆئەوەی لە
مامەڵە بازرگانیەکانیاندا تەنیا دراوی دیناری عێراقی بەکاربهێنن.