سەردێڕ:

عێراق: ئەمساڵ لەکاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢دا ئینتەرنێت راناگرین

AM:11:07:16/05/2023

1616 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری پەیوەندی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی پەروەردە داوایان لێکردوون بۆ ئەمساڵ لەکاتی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ١٢دا هێڵەکانی ئینتەرنیت لە وڵاتدا رابگیرێت، بەڵام ئەوان رەتیان کردووەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، هیام یاسری وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، وەزارەتی پەروەردە وەک هەموو ساڵێک داوایانکردووە لە کاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ هێڵەکانی ئینتەرنێت لە وڵاتدا رابگیرێت.

باسی لەوەشکرد، وەزارەتی پەیوەندییەکان ئەو داوایەی رەتکردووەتەوە و ئەمساڵ لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا هێڵەکانی ئینتەرنێت راناگیرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ساڵانە لە عێراق و هەرێم بۆ رێگریکردنی لە گزیکردنی خوێندکاران لە تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ١٢ هێڵەکانی ئینتەرنێت بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک رادەگیران.













گەلەری