سەردێڕ:

بە بڕیارى سودانى ٢٥ بەڕێوەبەر لە کارەکانیان دوورخرانەوە

PM:06:10:15/05/2023

1956 جار خوێندراوەتەوە

بە بڕیارى سەرۆک وەزیرانى عێراق، ٢٥ بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتە جیاوازەکان لەکارەکانیان دوورخرانەوە.


بەگوێرەى بڵاوبوونەوەى فەرمانێکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق کە وێنەیەکى دەست دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى کەوتووەو واژۆى دکتۆر حەمید نەعیم، ئەمیندارى گشتى لە ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقى لەسەرە تیایدا، بڕیاردراوە ٢٥ بەڕێوەبەرى گشتى کە لە نۆ وەزارەتى کابینەکەى سودانى دەستبەکارن، لەکارەکانیان دووربخرێنەوە.

لە ناوەڕۆکى فەرمانەکەدا نوسراوە، لەبەر بەرژەوەندى گشتى و رەزامەندى موحەممەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق، بڕیاردراوە بە لەکارخستنى ئەو بەڕێوەبەرانەى ناویان لەخوارەوە هاتووەو فەرمانەکەش لەدوێنێ یەکشەممە ١٤ى ئایارەوە کەوتووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر بەگوێرەى بڵاوبوونەوەى هەواڵێک، کەوا سەرۆک وەزیرانى عێراق بڕیاریداوە وەک هەنگاوێکى چاکسازى لە کابینە وەزارییەکەیدا، گۆڕانکارى لە وەزیر و ژمارەیەک بەڕێوەبەرى گشتیدا دەکات، بەڵام بڕیارى لەکارلادانى ئەو وەزیرانەى پێشتر سودانى بڕیاریدابوو، تاوەکو ئێستا نەچوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.













گەلەری