سەردێڕ:

بڕیارێکی تایبەت بە ماددەی بەشەخۆراکی مانگانە دەرکرا

AM:10:11:12/09/2021

23540 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بەم نزیکانە وەزارەتەکەیان بە هاوکاری ئەنجومەنی وەزیران، خزمەتگوزاری "چاودێری من" کارادەکات، بۆ بەدواداچوون بۆ کوالێتی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان.


وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە رۆژنامەی فەرمی عێراقی راگەیاند، دوای ئەوەی لە مانگی تەمموزەوە چەند ماددەیەک بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیادکرا، وەزارەتەکەیان لە رێگای خزمەتگوزارییەکەوە بەدواداچوون بۆ کوالێتی ئەو مادەخۆراکیانە دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو خزمەتگوزارییە لەلایەن کارمەندانی بەشی ناوەندی داتای نەتەوەیی لە وەزارەت دەکرێت، هاوڵاتی لە رێگای چوونە ناو لاپەڕەیەکی ئینتەرنێتییەوە، دەتوانێت داواکاریی یان سکاڵا بکات.

وتیشی، خزمەتگوزاری (چاودێری من) مامەڵە لەگەڵ داواکاری و سکاڵاکانی هاوڵاتیان دەکات سەبارەت بە سەبەتەی خۆراک، هەروەها بەدواداچوون بۆ پرۆسەی دابەشکردنی ئەو ماددە خۆراکیانە دەکات لە بریکارەکانی خۆراکدا لە هەموو پارێزگاکانی عێراق.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، بەشێکی هاوڵاتیان گلەییان لەسەر کوالێتی ئەو خۆراکە هەیە کە لە بەشە خۆراکی مانگانەوە دابەشدەکرێت و دەڵێن، "هەندێک ماددەی بە کەڵک نایەت."













گەلەری