سەردێڕ:

بەهۆى دەستگیرکردنى سەرۆکوەزیرانى پێشوى پاکستانەوە سوپا جوڵێندرا

ژمارەیەک لە ئەندامانى سووپاى پاکستان لەناو شارى ئیسلام ئاباد بڵاوەیان پێکراوە
PM:12:28:11/05/2023

2744 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی پشێوییەکانی دوای دەستگیرکردنی سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان هێزەکانى سووپا بڵاوەیپێکرا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، سووپای پاکستان لە ئیسلام ئابادی پایتەخت و دوو هەرێمی دیکە بڵاوەیانپێکرا، ئەوەش بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی، ئەوەش دوای دەستگیرکردنی عیمران خان سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان.

دوایئەوەی هەفتەی رابردوو، بەتۆمەتی گەندەڵی عیمران خان سەرۆکوەزیرانی پێشوو بەبڕیاری دادگا دەستگیرکراو دواتر لایەنگرانی لە پاکستان خۆپیشاندانیان ئەنجامداو سووپا بەوە تۆمەتبار دەکەن کە دەستیانهەبووە لەلابردنی سەرۆکوەزیران لەپۆستەکەی بەڵام سوپا ئەوە رەتدەکاتەوە.

لایخۆیەوە، پۆلیسی ئیسلام ئاباد بەمیدیاى وڵاتەکەیان راگەیاند، سووپا چوونەتە ناو "ناوچەی سوور" لە پایتەخت، کە باڵەخانە حکومییەکانی تێدایە.

پۆلیس باسیلەوەشکرد، لەپێکدادانەکاندا لانیکەم شەش کەس کوژراون و سەدان پۆلیسیش برینداربوون و بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە تاکو ئێستا دوو هەزار کەس دەستگیرکراون.

ئەوە لەکاتێکدایە، لەمانگی نیسانی ساڵی رابردوو بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمان، متمانە لەحکومەتی عیمران خان وەرگیرایەوە کە لەساڵی ٢٠١٨ حکومەتەکەی پێکهێنابوو.

لەدوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت، عیمران خان رووبەڕووی چەندین تۆمەت کراوەتەوەو لە ئەگەری ساغکردنەوەی تۆمەتەکان پیشبینیدەکرێت عیمران خان وەرگرتنی پۆستی حکومەتی لێ قەدەغەبکرێت و بێىەشبکرێت لە هەڵبژاردن کە بڕیارە لەکۆتای ئەمساڵ ئەنجامبدرێت.













گەلەری