وەزارەتی دەرەوەى عێراق رایگەیاند، خوازیارن وڵاتان هاوکاربن لە گێڕانەوەی سەرجەم پارچە شوێنەوارەکانی عێراق، کە پێشتر دزراون یاخود براونەتە دەرەوەى وڵات.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتى دەرەوەى عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، داواى گێڕانەوەی شوێنەوارەکانی عێراقیان کردووە، کە سەرچاوەی شانازییە بۆ عێراقییەکان، بەوەى هەندێک شوێنەواریان گەڕاندووەتەوە، کەماوەی ٩٠ ساڵە لەدەرەوەی عێراقدا بوون.
ئاماژەى بەوەشداوە، لەهەوڵ و کۆششدان بۆئەوەى سەرجەم پارچە شوێنەوارەکان
لەوڵاتانی دیکە بگەڕێننەوە.
دەشڵێت، رۆڵی حکومەتی بەریتانیا و مۆزەخانەی بەریتانیای بەرز دەنرخێنن، بۆ
ئەو رۆڵە ئەرێنیەی کە خستویانەتەگەڕ لەگێڕانەوەی شوێنەوارەکاندا.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێش چەند رۆژێک لەمەوبەر و لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی
رێوڕەسمی تاج لەسەرنانى شا چاڕلس-ى سێیەم شاى بەریتانیا، سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق
بڵاویکردەوە، کەوا شەش هەزار پارچەى شوێنەوارى عێراق رادەستى باڵیۆزخانەکەیان لە لەندەن
کراوە.