سەردێڕ:

وێنە.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

PM:10:14:11/09/2021

49656 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، رووداوێکی هاتوچۆ لە نزیک ئوتێل خانزاد لە رێگای پیرمام و لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویداوە و بەهۆیەوە چوار ئەندامی یەک خێزان کە یەکییان منداڵێکە و هەروەها شۆفێری بارهەڵگرەکە گیانیان لەدەستداوە.


بەگوێرەی زانیارییەکانی رزگار کۆچەر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، رووداوەکە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا (ئۆتۆمبێلێکی سەربازی، بارهەڵگر، توێتا لاندکرۆزەر) بووە.
رزگار باسی لەوەشکرد، لەنێو ئۆتۆمبێلە سەربازییەکەدا چوار کەس گیانی لەدەستداوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکەش گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئار تی، دوو لەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە هاوسەری یەک بوون و تازە هاوسەرگیریان ئەنجامداوە. شۆفێری بارهەڵگرەکەش خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

No description available.













گەلەری