سەردێڕ:

لە هێرشێکی چەکداریدا لە ئەمریکا نۆ کەس کوژران

AM:09:05:07/05/2023

2044 جار خوێندراوەتەوە

لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا لە هێرشێکی چەکداریدا کەکراوەتە سەر ناوەندێکی بازرگانی نۆ کەس کوژران و حەوت کەسیش برینداربوون.


ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی شاری دالاسی سەر بە ویلایەتی تەکساس لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەلایەن کەسێکی چەکدارەوە هێرش کراوەتە سەر ناوەندێکی بازرگانی و نۆ کەسی کوشتووە و حەوت کەسیش بریندارن.

ئاژانسی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لەوبارەیەوە باسی لەوەکردووە، هەندێک لە قوربانییەکان منداڵن و تەمەنیان لە پێنج ساڵ تێپەڕ ناکات.

رێکخراوی توندوتیژی چەک لە ئەمریکا باسی لەوەکردووە، تەنها لە ماوەی ئەمساڵدا لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا ١٩٥ حالەتی تەقەکردن لە شوێنە قەرەباڵغەکاندا روویداوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمریکا یەکێکە لەو ولاتانەی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی چەک هەڵدەگرن و زۆرترین رێژەی مردن بەهۆی چەکەوە بەراورد وڵاتانی پێشکەوتوو لە ئەمریکا تۆمار دەکرێت هەرچەندە، لە ساڵی ٢٠٢١دا ٤٩ هەزار کەس و لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٤٥ هەزار کەس بەهۆی هێرشی چەکدارییەوە کوژراون.













گەلەری