سەردێڕ:

نوێترین توێژینەوە: ڤاکسینەکان ١٠ جار توشبوون بە کۆرۆنا و ١١ جار ئەگەری مردن کەمدەکەنەوە

PM:06:37:11/09/2021

14084 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانی تەندروستی ئەمریکی رایانگەیاند، ئەو کەسانەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە ١٠ جار ئەگەری توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە کەمدەکاتەوە و ئەگەر توشیشببن ئەوا ١١ جار ئەگەری مردن بە ڤایرۆسەکە لەسەریان کەمدەکاتەوە.


ناوەندی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان و خۆپاراستن لێیان لە ئەمریکا سێ توێژینەوەی نوێی لەبارەی ڤاکسینەکان و کاریگەرییەکانیان لەسەر کۆڕۆنا گۆڕاوەکان بڵاوکردەوە. سەرجەمییان جەختیان لەوەکردووەتەوە کە ڤاکسینەکان دەتوانن بەرگرییەکی باش بە جەستەی مرۆڤ ببەخشن و بەرامبەر کۆرۆنا گۆڕاوەکان کاریگەرن.

لەلایەن خۆیەوە رۆشێل والینسکی بەڕێوەبەری ناوەندی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان و خۆپاراستن لێیان رایگەیاند، "لە توێژەکاندا دەرمانخستووە ڤاکسینەکان کاریگەرن".

توێژینەوەی یەکەم کە لە رێکەوتی ٤ی نیسان تا ١٩ی حوزەیران ئامادەکراوە سەدان هەزار کەیسی تێدا تۆمار کراوە، ئەمەش بەواتای ئەو ماوەیەی پێش ئەوەی کۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا تۆمار بکرێت، هاوکات بەراوردێکی کردووە لە نێوان کەیسەکانی پێشوو و ئەو کەیسانەی لە رێکەوتی ٢٠ی حوزەیران تا ١٧ی تەمموز تۆمار کراون.

بەگوێرەی بەراوردکارییەکە، رێژەی ئەو کەسانەی خۆیان کوتاوە ئەگەری توشبوونیان بە کۆرۆنا ١١ هێندە لاوازترە لەو کەسانەی خۆیان نەکوتاوە.

لەلایەکی دیکەوە، ئەو کەسانەی بەتەمەنن و لەسەرو ٦٥ ساڵەوە زیاترن لەکاتی توشبوونیان بەپاتاکەش دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

هەر بەگوێرەی توێژینەوەکان، کاریگەری ڤاکسینەکان بۆ هەموو تەمەنەکان بەڕێژەی ٨٥٪ پێویستبوونیا بە مانەوە لە نەخۆشخانە و چاودێریکردن دابەزیوە و ئەوکەسانەی تەمەنیان لە سەرو ٧٥ ساڵەوەیە بە رێژەی ٧٦٪ پێوستییان بە چاودێری کردن و مانەوە لە نەخۆشخانە نییە.

کـ ، ئـ













گەلەری