بەهۆی هێرشێکی چەکدارییەوە لە نزیک شاری میلادینۆڤاک لە سیربیا لە دووری ٦٠ کیلۆمەتر لە باشوری بەلگرادی پایتەختەوە هەشت کەس کوژران و ١٣ کەسی دیکەش برینداربوون.
میدیاکانی سربیا بڵاویانکردەوە، هێرشبەرەکە لەناو ئۆتۆمبێلێکەوە دەستڕێژی گوللـەی کردووە چەکی ئۆتۆماتیکی بەکارهێناوە.
ئاماژەیان بەوەشداوە، دوای هێرشەکە، هێرشبەرەکە توانیوییەتی هەڵبێت و لە
ئێستادا پۆلیسی دەستی بەگەڕان کردووە بە ئامانجی دۆزینەوە و دەستگیرکردنی.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، دوای رووداوەکە ژمارەیەک لە هێزەکانی پۆلیس و ژمارەیەک
ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری بۆ گواسنتەوەی بریندارەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و فڕۆکەش
بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاوەتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا لە یەکێک لە قوتابخانەکانی
بەلگرادی پایتەخت خوێندکارێکی تەمەن ١٣ ساڵ هێرشی کردە سەر قوتابخانەکەی و هەشت
هاوڕێی خۆی و پاسەوانێکی قوتابخانەکەی کوشت.