سەردێڕ:

لە ئەنقەرە لە کۆبوونەوەیەکدا گرژیی لە نێوان شاندی ئۆکرانیا و روسیا دروستبوو

AM:08:31:05/05/2023

5900 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی بەشداریکردنی هەردوو شاندی ئۆکراییا و روسیا لە ئەنقەرە لە یادی ٣٠ ساڵەی لوتکەی سەرۆکی پەرلەمانەکانی کۆمەڵەی پەرلەمانی هاوکاری ئابووریی دەریای رەش لە کاتی قسەکردنی جێگری سەرۆکی شاندی روسیا شاندی ئۆکرانیا لە پشتەوە دروشمیان دژی روسیا وتەوە و بەهۆیەوە گرژی دروستبوو.


مستەفا شەنتۆپ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، لە یادی ٣٠ ساڵەی لوتکەی سەرۆکی پەرلەمانەکانی کۆمەڵەی پەرلەمانی هاوکاری ئابووریی دەریای رەش (BSEC)، رێگریکردلە هەوڵی ناڕەزایەتی دەربڕین له‌لایه‌ن شاندی ئۆکرانیاوه‌ لە کاتی قسەکردنی ئۆڵگا تیمۆفیڤ جێگری سەرۆکی شاندی روسیا.

له‌كاتی وتارەکەی ئۆڵگا تیمۆفییڤ لە چوارچێوەی بەشداریرکردنی لە لوتكه‌كه‌دا کە لە هۆتێلێکی ئەنقەرە بەڕێوەچوو، شاندی ئۆکرانیا چوونە پشتی تیمۆفیڤ و ئاڵا و درووشمی رێکخراوی ناسیۆنالیستی (Pravy Sektor)یان کردەوە و درووشمیان لە دژی روسیا وتەوە.

لەگەڵ هەوڵدانی شاندی روسیا بۆ رێگرتن لەو کردەوەیە، ناکۆکی لە نێوان هەردوولا درووستبوو.

ئانا پورتۆڤا سەرۆکی شاندی ئۆکرانیا، بە درێژایی وتارەکەی تیمۆفیڤ شوێنەکەی خۆی جێهێشت.

مستەفا شەنتۆپ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، رێگری لە ناڕەزایەتییەکەی شاندی ئۆکرانیا کرد و کۆبوونەوەکەی راگرت و داوای کرد کە ئەو شاندەی کاری کۆبوونەوەکەیان تێکداوە بکرێنە دەرەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، "رێگەمان بە کێ دابێت، ئەو لێرە قسە دەکات. رێگە بە کەس نادەم ئاسوودەیی و رێکخستنی کۆبوونەوەکە تێکبدات. ئەو کەسەی نیازێکی وای هەیە با بچێته‌ دەرەوە".

جەختی لەوە شکردەوە، هەموو کەس دەتوانێت بیروڕا و بیرکردنەوەی خۆی بخاتەڕوو و رێگری لەمە نییە، بەڵام ئەگەر هەنگاو بنرێت ئەم جۆرە کۆبوونەوانە لە کۆبوونەوەی پەرلەمان دەردەچێت و دەبێت به‌ جووڵانەوەی شەقامەکان.

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا وتیشی، رێگە بەو کردەوەیە نادات و ئەوانەی کردە دەرەوە کە بێ مۆڵەت ویستیان قسە بکەن.

هاوکات، شاندی ئۆکرانیا تا کۆتایی هاتنی وتاری ئۆڵگا تیمۆفیڤ جێگری سەرۆکی شاندی روسیا، بەردەوامبوون لە قسەکردن.













گەلەری