سەردێڕ:

توێژینەوەیەک هۆشداریی لە سەرخەوشکاندنی زۆر دەدات

PM:01:28:04/05/2023

2924 جار خوێندراوەتەوە

زۆربەمان نیوەڕوان دەمانەوێت سەرخەوێک بشکێنین، رەنگە کردەوەیەکی ئاسایی بێت بەڵام لەوانەیە هەندێک زیانی هەبێت و بێ ئاگابین لێی.


زاناکان بۆیان دەرکەوتووە، ئەگەر هەموو رۆژێک بۆ ماوەی ٣٠ خولەک سەرخەوێک بشکێنین، مەترسی نارێکی لێدانەکانی دڵ زیاددەکات.

ئامارەکان دەریانخستووە، باشترین کات بۆ سەرخەوشکاندن لە نێوان ١٥ بۆ ٣٠ خولەکەدایە، چونکە ئەو کەسانە ئەگەری تووشبونیان بە نارێکی لێدانی دڵ بە رێژەی٪ ٥٦ کەمترە بە بەراورد بەو کەسانەی بۆ ماوەی ٣٠ خولەک یان زیاتر سەرخەو دەشکێنن، وەک رۆژنامەی "دەیلی مەیلی بەریتانی" ئاماژەی پێداوە.

لەهەمان کاتدا، سەرخەوشکاندن لە نیوەڕواندا دەبێتە هۆی باشترکردنی کاتژمێرەکانی جەستەمان، دابەزاندنی فشاری خوێن و کەمکردنەوەی سترێس.













گەلەری