وەزارەتی دەرەوەی باشوری سودان رایگه‌یاند، هه‌ردوولایه‌نی شه‌ڕ له وڵاته‌كه‌دا رێككه‌وتن له‌سه‌ر راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ و دیاریکردنی شاندی دانوستانکار.
وەزارەتی دەرەوەی باشوری سودان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، هەردو لایەنی ململانێی سودان، عەبدولفەتاح ئەلبورهان، فەرماندەی سوپا و محەمەد حەمدان، فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی خێرا رێککەوتن لەسه‌ر ئاگربەست بۆ ماوەی حەوت رۆژ.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئاگربەستی نوێ رۆژی پێنجشەممە دەستپێدەکات و تاوه‌كو ١١ی
ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی باشوری سودان دا هاتووە، سلفا كیر، سەرۆکی
باشوری سودان جەختی لەسەر گرنگی ئاگربەستی درێژخایەنتر و دیاریکردنی نوێنەری
دانوستانەکانی ئاشتی کردوەتەوە و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هەردولا رێککەوتوون لەسەر دیاریکردنی
شاند بۆ گفتوگۆکان.
ئەمە لەکاتێکدایە، نزیكه‌ی سێ هه‌فته‌یه شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان سوپای
سودان و هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا ده‌ستیپێكردوه و تاوه‌كو ئێستا سه‌دان كه‌س
كوژراون و هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و ٤٠٠ هەزار کەسی دیکە ئاوارەبوون و بەهۆی ناکۆکییەکانەوە نوێنه‌ر و دیپلۆماتكارانی
وڵاتان له خه‌رتومی پایته‌خت کشانەوە.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا هەردولا لەسەر چەند ئاگربەستێک ڕێککەوتن، بەڵام
وه‌ك پێویست رێز له ئاگربه‌سته‌كان نەگیرا و له‌لایه‌ن هه‌ردولاوه پێشێلكران.