سەردێڕ:

سەرۆککۆماری ئێران سەردانی سوریا دەکات

AM:10:26:02/05/2023

1908 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە سەرۆککۆماری ئێران لەسەر بانگهێشتی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا و بە یاوەریی شاندێکی ئابووری و سیاسی گەشتێکی دوو رۆژە بۆ ئەو وڵاتە ئەنجام بدات.


ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "سوریا چووەتە قۆناغی دووبارە بنیاتنانەوە و بەم زووانە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران، سەردانی وڵاتەکە دەکات و ئێران ئامادەیە بە توانای تەکنیکی و ئابووریی خۆی لەم پرۆسەیەدا لە پاڵ حکومەت و گەلی سووریادا بوەستێت".

وتیشی، سەردانەکەی رەئیسی لەسەر بانگهێشتی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریایە.

ئەم سەردانە، دوای شەڕی ناوخۆ لە سوریا کە لە ساڵی ٢٠١١ دەستیپێکرد، دەبێتە یەکەم سەردانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران، کە لەسەر ئاستی سەرۆکایەتی ئەنجام دەدرێت. کە دوایین سەردانی ئێران بۆ سوریا لەسەر ئاستی سەرۆکایەتی لە ساڵی ٢٠١٠دا بوو.

لەلایەکی دیکەوە کەنعانی لە میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا لە تارانی پایتەختی ئێران سەبارەت بەو هەواڵەی کە وایە تاران لە تۆڵەی دەستبەسەرداگرتنی نەوتی ئێرانی لە لایەن ئەمریکاوە دەستی بەسەر نەوتی ئەمریکادا گرتووە، ئەوەی خستەڕوو، "لە هەر شوێنێک بەرژوەندی نەتەوەیی ئێران بکەوێتە مەترسییەوە، رێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر".
هـ.ئـ













گەلەری