سەردێڕ:

کۆمەڵەی بانکە ناحکومییەکانی عێراق وادەیەکی بۆ سەقامگیربوونی بازاڕی دراوەکان دیاریکرد

AM:11:57:01/05/2023

2076 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵەی بانکە ناحکومییەکانی عێراق رایگەیاند، بەم زووانە دیناری عێراقی بە بەهێزی دەگەڕێتەوە و بازاڕی دراوە بیانییەکان سەقامگیر دەبێتەوە و رێکارەکانی بانکی ناوەندی و دابینکردنی ئاسانکاری لە سەکۆی ئەلکترۆنی دراوەکان بەردەوامە.


سەمیر نەسیری راوێژکاری کۆمەڵەی بانکە ناحکومییەکانی عێراق رایگەیاند، دیناری عێراقی بەم زووانە بەهێز و سەقامگیر دەبێتەوە و بە وردی لە سیاسەتە نەختینەییەکان و رێکارەکانی بانکی ناوەندی جێبەجێ دەکرێت و چاودێریکردنی دۆخی بازاڕی دراوە بیانییەکان ناوخۆ و دەرەوە بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاسانکاری لە میکانیزمی سەکۆی ئەلیکترۆنی بۆ حەواڵەی دەرەکی دەکرێت و جێبەجێکردنی ستانداردە نەختینەییە نێودەوڵەتییەکان رێگە بە عێراق دەدات سیستەمە بانکیەکەی لەسەر ئاستی جیهانی رێکبخات و جوڵە و سەلامەتی بازرگانی دراو فەراهەم بکات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دۆخی ئێستای نەختینەیی بانکی ناوەندی باشە و یەدەگەکەی بەرزبووەتەوە بە شێوەیەک رێژەی یەدەگی دۆلار ١١٠ ملیاری تێپەڕاندووە و ئەوەش ١١٨٪ی دراوی ناوخۆیی هەناردەکراو دابین دەکات و خاوەنی ١٣٠ تۆن زێرە.

باسی لەوەشکرد، بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی فەرمی دۆلار بڕیارێکی گرنگبووکە تێیدا نرخی هەر دۆلارێک بۆ هەزار و ٣٠٠ دینار نزمکردەوە و ئەوەش بازاڕی دراوی تا ڕادەیەک سەقامگیر کردەوە.













گەلەری