وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ئەمساڵدا بڕیاری دانان وەک وانەبێژ و بەهەمیشەییکردنی ٣٥٠ هەزار کەس لە وەزارەتەکەیان و لەسەر میلاکی ئەوان دراوە.
فەلاح قەیسی یاریدەدەری کارگێڕی لە وەزارەتی پەروەردە بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، لە نێوان ئەو ٣٥٠ هەزار کەسەدا هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا)ی تێدایە
ئاماژەی بەوەشکردووە،
ئەو ٣٥٠ هەزار کەسە بەگوێرەی پسپۆڕییە جیاوازەکان لەنێوان بەرێوەبەرایەتییەکان و دیوانی
وەزارەتدا دادەنرێن، بەم شێوەیە هەریەکەیان لە شوێنی شیاودا پسپۆڕییەکەی خۆی بەکار
دەخات.
لەلایەکی دیکەوە
دوێنێ وەزارەتی پەروەردە باسی لەوەکردووە، یەکێک لە مەرجەکانی دامەزراندنی وانەبێژان
پێویستە بەڵێننامەی پشتڕاستکراو بە واژۆی قوتابخانە و مامۆستاکانیان بهێنن کە دەریبخات
بۆ ماوەیەک کەمتر نەبێ لە پێنج ساڵ لە ناوچە دوورەکان و قەزا و ناحیەکاندا خزمەتیان
کردووە.